جه‌میل هه‌ورامى: پێمان ده‌ڵێن، ڕێوى شاخ و دزى شار، بۆ كلیلى بۆرییه نه‌وته‌كان لاى ئێمه‌یه تاوه‌كو دزى بكه‌ین؟

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى جه‌میل هه‌ورامى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: گله‌یی له خۆمان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه ئێمه له‌پێناو دروستكردنیندا جه‌نگاین ئێستا ناتوانێت خزمه‌تى ئێمه و هاووڵاتییانیش بكات، ده‌شڵێت: ” به‌داخه‌وه په‌رله‌مانتاره‌كان و میدیاكان به ئێمه ده‌ڵێن: ڕێوى شاخ و دزى شار، بۆ كلیلى بۆرییه نه‌وته‌كان لاى ئێمه‌یه تاوه‌كو دزى بكه‌ین؟
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكى پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى جه‌میل هه‌ورامى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستى كاركردنى زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى “رێزگرتن له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان”.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه عوسمان سێدهرى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان وتى: “ئێمه ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساكه‌وه، چونكه به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به‌پێى پێویست خزمه‌تیان پێنه‌كراوه، ئه‌گه‌ر ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم و چاكسازى له حكومه‌تدا بده‌ینه ده‌ست ئه‌م به‌ڕێزانه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى نامێنێت و ده‌بێته شامى شه‌ریف، مووچه نه‌وه‌ك یه‌ك مانگ یه‌ك چركه‌ش دوا ناكه‌وێت”.
دواتر جه‌میل هه‌ورامى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان باسى له خراپى دۆخى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كرد و وتى: “ئێمه له‌م شارى هه‌ولێره‌ى كه ئێستا قسه‌ى تێدا ده‌كه‌ین 700 پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه كه به‌داخه‌وه پارچهزهوییهكیشیان پێڕه‌وا نهبیرنراوه و كرێچین، پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه نه‌یتوانیووه كرێ بدات ماڵ و منداڵه‌كه‌ى كراونهتهدهرهوه له مزگه‌وت ماونه‌ته‌وه، پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه له بێكهسیا له‌ناو مزگه‌وتدا مردووه و شاره‌وانى ناشتوویهتى”.
جه‌میل هه‌ورامى ره‌خنه‌ى تووندى له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم گرت و باسى له‌وه‌شكرد: “هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كان ناوى ئێمه‌شیان زڕاندووه هێنده گه‌نده‌ڵن، ئێمه به‌چاوێكى خراپ سه‌یرى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، گله‌ییش له خۆمان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه ئێمه له‌پێناو دروستكردنیندا جه‌نگاین ئێستا ناتوانێت خزمه‌تى ئێمه و هاووڵاتییانیش بكات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ره‌خنه‌ى له به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و میدیاكان گرت و وتى: “به‌داخه‌وه په‌رله‌مانتار هه‌یه به ئێمه ده‌ڵێت: كۆیله، ئێمه ته‌نیا كۆیله‌ى كوردستانین، ئێمه ته‌نانه‌ت كۆیله‌ى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كانى خۆشمان نین، ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و بێڕێزیانه ده‌كات هیچ بیرۆكه‌یه‌كى نییه كه ئه‌م پیاوه پاكانه ئه‌م وڵاته‌یان بوونیادناوه”.
باسى له‌وه‌شكرد: “له شاشه‌ى میدیاكانه‌وه به ئێمه ده‌ڵێن: ڕێوى شاخ و دزى شار، بۆ كلیلى بۆرییه نه‌وته‌كان لاى ئێمه‌یه تاوه‌كو دزى بكه‌ین؟ ئێمه زیانمه‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌و دۆخه‌ین كه ئێستا هه‌یه”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









