لە ساڵى 2000وە تاوەکو ئێستا نرخى یەک کیلۆ زێڕ 5دەفتەر دۆلارى چۆتە سەر

SNN
خاوەنى یەکێک لە کۆنترین زێڕینگەرەکانى سلێمانى رایگەیاند :”کۆرۆنا بووە هۆى بەرز بوونەوەى نرخى زێڕ ئەوەى پێشبینى دەکرا بە دۆزینەوەى ڤاکسین نرخی زێڕ دابەزێت پێچەوانە بوویەوە و جارێکى دیکە زێڕ بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمارکرد”.
سالار عومەر، خاوەنى دوکانى زێڕە لە نێو بازاڕى شارى سلێمانى و لە بارەى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕەوە بە SNNى راگەیاند :”لە یەک خولەکدا نرخى زێڕ زیاتر لە 10 جار بەرزبوونەوە و نزم بوون تۆماردەکات لە بازار و بۆرسەدا، ئەو یارى کردنەى زێڕ واى کردووە هاووڵاتیان بە ترسەوە دەست بۆ کڕین و فرۆشتنى زێڕ ببەن”.
وتیشى ” لە کاتى نزم بوونەوەى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى نرخى یەک مسقاڵ زێڕ بە دینارى عێراقى 40 هەزارى چووەتە سەر و لە ساڵى 2000 ریشەوە تاوەکو ئێستا نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبونەوە بە جۆرێک لە ساڵى 2000 نرخى یەک کیلۆ زێڕ بە یەک دەفتەر دۆلار بووبێت لە ئێستادا نرخى یەک کیلۆ زێڕ لە بازاڕەکاندا لە سەرووى 6 دەفتەر دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت ئەمەش دەرخەرى ئەوەیە کە بەهاى ئەو کانزایە لە هەموو جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوەیەکى لە سەرخۆ”.
ئاماژەى بەوەش کرد “بەرز بونەوەى نرخى زێڕ و دواکەوتنى مووچە و خراپى دۆخى داراى هاووڵاتیان وایکردووە کە جوڵەى کڕین و فرۆشتن بە زێڕەوە کەم بکات و بازاڕى زێڕ سستییەکى تەواوى پێوە دیارە هەر لە فرۆشتنى زێڕ هاووڵاتیان نایانەوێت زێڕەکانیان بفرۆشن چونکە دەترسن زیاتر بەرزببێتەوە و هاوکات لەوە کە نرخى زێڕ بەرز دەبێتەوە لە هەمان کاتدا بەهۆى خراپى دۆخى داراییەوە هاووڵاتیان کەمتر زێڕ دەکڕن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








