فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاودەکاتەوە

SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی فەرمان و بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رێورەسمی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بەڕێوەچو.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا هاتووە، ئەمڕۆ لیوا روکن ئەحمەد سەلیم لە شوێنی فەریق روکن قەیس محەمەداوی وەک فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستبەکاربوو.
له‌دوای دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گۆره‌پانی ته‌یران له به‌غدای پایته‌خت كازمی چه‌ند گۆڕانکارییه‌كی له دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی به‌غدا کردوە و لەچوارچێوەیهدا، فەریق روکن عامر سەدام بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ھەواڵگریی لە پۆستەکەی لادرا و ئەحمەد ئەبو رغێف له‌و پۆسته‌دا دەستنیشانکرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









