“یاسایه‌ك بۆ هاووڵاتییان و رۆژنامه‌نووسانى عێراق به‌ڕێوه‌یه كه هاوشێوه‌كه‌ى ته‌نیا له كۆریاى باكوور هه‌یه”

خۆپیشاندان له‌پێناو ئازادى راده‌ربڕین له عێراق | فۆتۆ:REUTERS/Thaier al-Sudani
SNN
نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هاوشێوه‌ى پرۆژه‌یاساى تاوانه زانیارییه‌كان كه ئێستا له په‌رله‌مانى عێراقه ته‌نیا له كۆریاى باكوور هه‌یه، ده‌شڵێت: “ئێمه رێگه ناده‌ین ده‌مى رۆژنامه‌نووسانمان دابخرێت”.
پرۆژه‌یاساى “تاوانه زانیارییه‌كان” یان “تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان” ئێستا له په‌رله‌مانى عێراقه، تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ى كه رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌وه یان به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تاوان ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه موئه‌یه‌د لامى، نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر یه‌كه به یه‌كه‌ى ئه‌و ماددانه‌ى كه له پرۆژه‌یاساكه‌دا داڕێژراون بخوێنیته‌وه ئه‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پرۆژه یاسایه هاوشێوه‌كه‌ى له هیچ شوێنێكى جیهاندا نییه جگه له كۆریاى باكوور”.
وتیشى: “ئێمه له په‌رله‌مانى عێراق سیمینارێكمان سازكرد و دانه به دانه‌ى ئه‌و ماددانه‌مان روونكرده‌وه كه پێویسته ده‌ستكارى بكرێن، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یاسایه ئه‌گه‌ر ببێته یاسا ته‌نیا پێشێلى ئازادى راده‌ربڕین ناكات به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵكو هه‌موو هاووڵاتییان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تى یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێك كه ده‌یكه‌ن له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”.
نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، كه پرۆژه‌یاساكه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره و باس له‌وه‌ده‌كات: “ئه‌م پرۆژه‌یاسایه خۆى له خۆیدا پێچه‌وانه و پێشێلى مادده‌ى 38ى له ده‌ستوورى عێراق كه گه‌ره‌نتى ئازادى راده‌ربڕین ده‌كات”.
موئه‌یه‌د لامى، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه رێگه‌ناده‌ین ئازادى راده‌ربڕین له عێراق بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ده‌مى رۆژنامه‌نووسانمان دابخرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى كه زیانى زۆر ده‌كات له‌م پرۆژه‌یاسایه هاووڵاتییانن نه‌وه‌ك رۆژنامه‌نووسان”.
له ماوه‌ى رابردوودا رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاساى تاوانه زانیارییه‌كان ببێته یاسا كه ئێستا له په‌رله‌مانى عێراقه به‌ته‌واوه‌تى ئازادى راده‌ربڕین ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









