فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: والی کوردستانی داعش-مان کوشتووە

داعش
SNN
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت: “وەک وەفایەک بۆ خوێنی ئەو شەهیدانەی لە گۆڕەپانی تەیەران رژا، توانیمان تۆڵەیان بکەینەوە و سەری والی داعش لە عێراق و کوردستان خەلیفەکەی بپەڕێنین”.
لیوا یەحیا رەسوڵ دەشڵێت: “لە کردەیەکی تۆکمەدا هێزە تایبەتەکان گەیشتوون بە شوێنی حەوانەوەی (جەبار سەلمان عەلی فەرحان عیساوی) ناسراو بە (ئەبو یاسر عیساوی) و بە چەکێکی تایبەت و دوای ناسینەوەی، ناوبراو کوژراوە”.
رەسوڵ ئاشکرایدەکات کە لە مانگی ئەیلولی پارەوە تا مانگی کانونی دووەم چاودێریی شانەیەکی نووستووی داعش کراوە لە چەند پارێزگایەک و لە ئەنجامدا 17 سەرکردەی گەورەی رێکخراوی داعش کوژراون.
دەشڵێت: “دیارترین ئەو سەرکردانەی داعش دوای عیساوی بریتی بوون لە (ئەبو ریتاج کە پاسەوانی شەخسیی عیساوی والی بووە، ئەبو مەلەک بەرپرسی ویلایەتی کەرکوک، ئەبو سادق والی کوردستان، جگە لە هەریەک لە موسا و عەلی بەیاتی و براکەی سالم بەیاتی)”.
ئێوارەی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی: “گەلی عێراق.. ئەگەر گفتی دا دەیباتەسەر، بەڵێنمان دا تۆڵەی لەرزێنەر لە باندەكانی داعشی تیرۆریست بكەینەوە، پاڵەوانەكانمان لە چالاكییەكی هەواڵگریدا كۆتاییان بە سەرۆكی تاقمی شەڕخواز هێنا؛ ئەوەی خۆی ناونابوو “جێگری خەلیفە و والی عێراق” ئەبو یاسر ئەلعیساوی کوژرا، سوپاس بۆ خودا .. بژی عێراق”.
کوژرانی ئەو سەرکردەیەی داعش لەکاتێکدایە شارەزایانی ئەمنی جەخت لەوە دەکەنەوە کە مەترسییەکانی داعش لەسەر ناوچەکە ماوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا و لە چەند رۆژی رابردوودا عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سوریا توندکردەوە.

تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









