كات و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی پارتی هێشتا ئاشکرا نییە

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN
بڕیارە ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجامبدات، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیش دەڵێت “بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، گۆڕانكاری بەسەر ھەندێ پرسی تەكنیكیی كۆنگرەدا ھاتووە”.
جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە: پارتی بڕیاری داوە ئەمساڵ كۆنگرەی حزب ئەنجامبدرێت و گەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی لەبارەی گرێدانی كۆنگرە.
وتیشی: “لە ماوەكانی داھاتوودا وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی لێدوانێكی تایبەت بە ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرە دەخاتە ڕوو و وردەكاریی بەڕێوەچوونی كۆنگرە بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكات”.
پەیوەست بە شوێن و كاتی كۆنگرەی پارتییەوە، ئێمینكی روونی كردەوە: ھێشتا زووە باس لەوە بكەین لە كوێ كۆنگرە ئەنجامدەدرێت، چونكە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گۆڕانكاری بەسەر ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی پارتیدا ھاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرسە تەكنیكییەكان روونتر دەكەینەوە.
ئەندامانی لیژنەی باڵای ئامادەکاریی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێن لە “عیزەدین بەرواری، جەعفەر ئیمینکی، مەحمود محەممەد، رێبوار یەڵدا، هێمن هەورامی، عەلی تەتەر و چنار سەعد عەبدوڵڵا و راسپێردراون بۆ ئامادەکاریی کۆنگرە”.
کۆنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان:
- كۆنگره‌ی یه‌كه‌م: 1946/08/16 به نهێنی له شاری به‌غدا له ماڵی “سه‌عید فه‌هیم” به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 70 نوێنه‌ر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی دووه‌م: له مانگی ئاداری ساڵی 1951 له شاری به‌غدا لە ماڵی “عه‌لی حه‌مدی” به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 30 نوێنه‌ری لق و ناوچه‌كانی پارتی به‌سترا.
- كۆنگره‌ی سێیه‌م: 1953/01/26 له شاری كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 35-40 نوێنه‌ر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی چواره‌م: 4 بۆ 7ی 1959/10 له شاری به‌غدا لە ماڵی “كاكه زیاد” به سه‌رپه‌رشتیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی.
- كۆنگره‌ی پێنجه‌م: مانگی ئایاری ساڵی 1960 له باره‌گای ئه‌و كاتی پارتی له شاری به‌غدا .
- كۆنگره‌ی شه‌شه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی ساڵی 1964 له شارۆچكه‌ی قەڵادزێ.
- كۆنگره‌ی حه‌وته‌م: 1966/11/15 له گه‌ڵاڵه.
- كۆنگره‌ی هه‌شته‌م: 1970/07/01 له ناوپردان به ئاماده‌بوونی 488 نوێنه‌ر.
- كۆنگره‌ی نۆیه‌م: 1979/10/04 له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه‌ڕ به‌سترا، به تێكڕای ده‌نگ مەسعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
- كۆنگره‌ی ده‌یه‌م: 2 بۆ 12ی 1989/12 له مه‌رگه‌وه‌ڕ به به‌شداریی 332 نوێنه‌ر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی یازده: 1993 له هەولێر به به‌شداریی 2167 نوێنه‌ر.
- كۆنگره‌ی دوازده: 6 بۆ 14ی 1999/10 له هەولێر به به‌شداریی 1473 نوێنه‌ر.
- كۆنگره‌ی سێزده: 11 بۆ 18ی 2010/12 له هەولێر به به‌شداریی زیاتر له 1500 نوێنه‌ر.
سه‌ره‌تا ناوی “پارتی دیموكراتی كورد” بووه و له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا له شاری كه‌ركوك بڕیاردرا ناوی بكرێته “پارتی دیموكراتی كوردستان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









