
ژمارەیەک دەروێش
SNN
ئەندامێکى ئەنجوومەنی رۆشنبیری تەریقەتی قادری کەسنەزانی راگەیاند “بڕیاربوو کۆبوونەوەی خەلیفەی تەکیەکان لەگەڵ شێخ نەهرۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی گەڕانەوەی شێخ نەهرۆ لە ئەمریکا کۆبوونەوەکە دواخرا”.
د. هەژار شێخ محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی رۆشنبیری لە تەریقەتی قادری کەسنەزانی بە SNN راگەیاند “ئەو نووسراوەى باس لە بانگهێشتکردنى خەلیفەکانى تەریقەتى نەقشبەندى کراوە، لە میدیا بە لاڕێدا براوە، چونکە شتەکە سیاسی نییە، تەنیا بڕیاربوو کۆبوونەوەی خەلیفەی تەکیەکان لەگەڵ شێخ نەهرۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی گەڕانەوەی شێخ نەهرۆ لە ئەمریکا کۆبوونەوەکە دواخراوە”.
وتیشى: “ئێمە تەنها داوامان کردووە خەلیفەکان بێنە تەکیە بۆ ئەوەى لە کاتى گەڕانەوەى شێخ نەهرۆ مەولودێک بکەین، ئەوە نییە داوا لە هەموو دەروێش و موریدەکان بکەین بێن بۆ تەکیە لەمکاتەدا”.
ئاماژەى بەوەشکرد “هەموو رۆژانى پێنجشەممان و هەینییەک زیارەتکاران لە ناوچە جیاجیاکانەوە دێن بۆ تەکیە و زیارەتى خۆیان دەکەن، بۆ بابەتى پشکنینى کۆرۆناش ئەوە کارى لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە لە سنورەکانەوە کەسێک دێتە نێو خاکى هەرێم ئەوان رێکارە تەندروستییەکانى لەگەڵ دەگرنە بەر”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لە لێدوانێکى تایبەتدا لە بارەى بانگهێشتەکەى تەریقەتى کەسنەزانیەوە بەSNNى راگەیاند “ئێمە بە هەموو لایەکمان وتوە هەر چالاکییەک لە پارێزگاکەمان ئەنجامدەدرێت هەمەهەنگى تەواو لەگەڵ لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆن و پارێزگارى سلێمانى و تەندروستیدا بکەن، بۆیە داواش له رێزان له تەریقەتی قادری کەسنەزانی دەکەین لەسەر ئەو بابەتانەى کە دەیانەوێت، هەهەنگى بکەن بۆ ئەوەى ئەو قەرەباڵغییانەى کە دروستدەبن زیان بە تەندروستى گشتى و ئاسایشى تەندروستى نەگەیەنێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









