داواکردن لە مامۆستایانی ئایینی کە باسی فیلمە ئێرانیەکە بکەن کاردانەوەی لێکەوتەوە

SNN
دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، داوای لە مامۆستایانی ئایینی کرد لە وتارەکانی ئەمڕۆ هەینییاندا باس لە فیلمە ئێرانییە بکەن، کاردانەوەی بەشێک لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی حزبە ئیسلامییەکانی هەرێمی بەدوای خۆیدا هێنا و ئەوقافی هەولێریش روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
فیلمە ئێرانیەکە کە تیایدا یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی ئاماژەیە بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەو لەگەڵ قاسم سولەیمانی لە میانەی هێرشی داعش و نزیکبوونەوەیان لە خاکی هەرێم کە ئەمە لە ناوخۆی هەرێم کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
تایبەتکردنی وتاری ئەم هەینیەش بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی فیلمەکە نیگەرانی بەشێک لە ئەندامانی حزبە ئیسلامییەکانی لێکەوتەوە، لە نێویشیاندا، ئەبوبەکر هەڵەدەنی ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کە لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا وتی: “دیاریکردنی سنوورێک بۆ وتاری هەینی، نیشانەی گەڕانەوەی بەعسە لە فۆڕمێکی کوردیدا”.
ئەمڕۆش پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک، لەبارەی ئەو کاردانەوە و رەخنانەی کە سەبارەت بە دیاریکردنی وتاری هەینی هەبوون، هێرش دەکاتە سەر حزبە ئیسلامییەکان و نوسیویەتی: حزبە ئیسلامییە میانڕەوەکان بە وانە وتنەوە و ڕێگای جۆراوجۆر خەڵکیان کردە حزبی، حزبە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە بیارەوە فەتوایان دەرکرد و کارەساتی خێڵی حەمە بەرهەمیانبوو… هتد”.
وتیشی: “بۆ ئاسایی نییە بڵێین موسڵمان دەبێت خاک و ئاو و پیرۆزییەکانی خۆی خۆشبوێت و نابێت خیانەتی لێبکات”.
ئەمڕۆ وتارخوێنانی مزگەوتەکانی هەرێم بەشێکیان پابەندی ئەو داواکارییەی وەزارەتی ئەوقاف بوون، لە مزگەوتی “ئیسرا و میعراج” لە شاری هەولێر کە وتارخوێنەکەی لە وتارەکەیدا باسی لە فیلمە ئێرانیەکە کرد، بەشێک لە نوێژخوێنان مزگەوتەکەیان جێهێشت و ئامادەنەبوون گوێبیستی وتارەکەبن.
سەبارەت بەوەش بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا وتوویەتی: “خەڵکێکی توندڕەوی راسپێردراو کە ژمارەیان 15 کەس کەمتربوو قبوڵیان نەبووە و چوونەتە دەرەوەی مزگەوت”.
ئەوقافی هەولێر لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت: ” پێمان سەیر و سەمەرەیە خەڵکانێک پێیانوابێت بەرگریکردنی مامۆستایانی ئایینی لە پێشمەرگە و خاک و سەرکردە و رەمزە نەتەوەییەکانمان، کارێکی نامۆیە”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









