وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەدوای فرۆکەوانێکیدا دەگەڕێت کە خۆی و فڕۆکەکەی لە یۆنان بزر بوون

وێنەی گەڕان بەدوای فڕۆکەوانەکەدا
SNN
بنکەی قەیرانەکان لە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی عێراق بەدوای فڕۆکەوانێکی خۆیدا دەگەڕێت کە لە مەشقێکدا لە یۆنان دوای فڕینی فڕۆکەکەی شوێن بزر بووە.
فڕۆکەکە لە جۆری DIAMOND V20 بووە و سەربە ئەکادیمیای ئەگناتیا بووە بۆ مەشقی فڕۆکەوانیی یۆنانی و فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی کوزانی بە ئاراستەی خۆرئاوای یۆنان فڕیوە.
فڕۆکەوانەکە ناوی عەممار ئیبراهیم-ە و بە وتەی کیفاح حەسەن بەڕێوەبەری هۆبەی قەیرانەکانی دەستەی فڕۆکەوانیی عێراق “لە یۆنان بە هاوکاریی 500 کەسی شارەزا و لە ئاسمان و لە زەوی بەدوای فڕۆکەوانەکەدا دەگەڕێین هێشتا هیچمان بەدی نەکردووە”.
عەمار ئیبراهیم فڕۆکەوانێکی عێراقییە و لەسەر ئەرکی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ئەکادیمیای فڕۆکەوانیی ئەگناتیا لە یۆنان، دەخوێنێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









