%60ی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دێتە نیو خاکی عێراق بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە

ماددەی هۆشبەر
SNN
خالک عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: رێژەکانی ئالوودەبوونی هاووڵاتیانی عێراق بە ماددە هۆشبەرەکان بەرەو زیادبوون دەڕوات و 60%ی ئەو ماددە هۆشبەرانەی کە دێتە عێراقەوە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە.
عەزاوی بە “بغداد الیوم”ی راگەیاند: عێراق ماوەی چەندین ساڵە بۆتە هۆکارێکی گرنگی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپاش، لەم رێژەیەش بە دڵنیاییەوە عێراق پشکی خۆی دەبێت لەم بەڵایەو هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان ئالوودەی کێشانی ماددە هۆشبەرەکان دەبن و ژمارەکان لە ئێستادا جێگەی دڵخۆشی نین.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای ئەوەش دەکات ئەو یاسایانەی کە ئێستا بۆ ماددەی هۆشبەر بوونی هەیە توندتر بکرێت و بەکارهێنەران و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان سزاکانیان لەسەر قورستر بکرێت کە بوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزی ئەمنی تایبەتی پێکبهێنرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی باندەکانی ماددەی هۆشبەر و بەدواداچوون بۆیان.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









