وەزیری ناوخۆ هۆشداری توند دەدات لەسەر هێرشکردنە سەر دوکانەکانی مەی فرۆشی

هێرشکردنە سەر دوکانی مەیفرۆشی
SNN
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق تەواوی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی نێو بەغدا ئاگاداردەکاتەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا هێرش بۆ سەر دووکانەکانی مەی فرۆشی لە بەغدا زیادی کردووەو داوای چڕکردنەوەی چاودێرییەکان دەکات.
غانمی لە ئاگادارکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: کە تیمی تایبەت دەبێت بەشێوەی بەردەوام لە دەوری دووکانەکانی مەی فرۆشی بسوڕێنەوە بۆئەوەی هیچ کردەوەیەکی تیرۆرستی دژیان روونەدا و هیچ جۆرە هێرشێکیان نەکرێتەسەر لە ژێر هیچ جۆرە پاساوێکدا.
لە سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 10 دوکانی فرۆشتنی مەی لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا کرانە ئامانج، ئەمە سەرەڕای رفاندنی خاوەنەکانیان و ئەشکەنجەدانیان و پاشان بەردانیان بەرامبەر برێک پارە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی خاوەنی ئەم دوکانانە موسوڵمان نین بۆیە لەژێر ناوی ئایندا دەکرێنە ئامانج.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









