میدیایەکی ئیسرائیل: نەتانیاهو تاوتوێی هێرشی دژ بە ئێران دەکات

بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل | فۆتۆ: AFP
SNN
میدیایەکی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی وڵاتەکەی تاوتوێی ئەگەری هێرشی دژ بە ئێرانی کردووە.
کەناڵی “کان”ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەیەکدا کە بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و دارایی وڵاتەکە ئامادەبوون، تاوتوێی تێچووی هێرشێکی لەوجۆرە کراوە.
ئەو میدیایە ئاماژە بەوەشدەکات لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی حکومەتی ئیسرائیلدا کە بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە ئێران دەکرێت، بەتایبەت ئاستی ئێران لە پیتاندنی ئۆرانیۆم و ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناوەکی و ئەو تەقینەوەیەی لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە هیندستان روویدابوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو ئەڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە فەرمانی بە سوپا کردووە پلانێکی ئامادەیان هەبێت بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران لە ماوەی ئەمساڵدا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









