
وێنەی رووداوەکە
SNN
لە ناوچەی هیرات و لە مەرزی ئیسلام قەلعەی ئەفغانی هاوسنووری ئێران دەیان تانکەری نەوت بەهۆی لێچوونی سووتەمەنییەوە ئاگریان تێبەربوو.
تەقینەوەکان کە تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، پشێوی و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە ناوچەکەدا، بەهۆیەوە وزەی کارەبای ئەو شوێنەش بڕاوە.
رۆژنامەی تۆلۆنیوزی ئەفغانی لە زاری وەحید قیتالی حاکمی ویلایەتی هیراتەوە بڵاویکردووەتەوە “بەهۆی نەبوونی ئامێر و کەرەستەی پێویستەوە نەتوانراوە وەک پێویست ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەوهۆیەشەوە داوای هاوکارییان لە ئێران کردووە”.
تەقینەوەکە بووەتەهۆی سووتانی عەمبارەکانی سووتەمەنیی ئێرانیش کە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و ئاگرەکەش بەهۆی لێچوونی سووتەمەنی بووە لە یەکێک لە تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت کە لەئێرانەوە بەرەو ئەفغانستان بەڕێکەوتووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









