لیژنەی ئەمنی و بەرگری، دوایی کڕینی بە پەلەی سیستمی بەرگری دەکات بۆ عێراق

سیستمی بەرگری عێراق
SNN
لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان راگەیاند و دواتر راپۆرتێکیان پێشکەش بە مستەفا کازمی وەک سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عێراق، تێیدا داوایان کرد بە پەلە پارە دابین بکرێت تا سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو بۆ عێراقدا بکڕێت.
مەهدی ئامرلی ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری رایگەیاند: ئەمریکا لای خۆیەوە رەتی کردووەتەوە لە سیستمی بەرگری ئاسمانی زۆر بەهێز پێشکەش بە عێراق بکات، پێویستە لەکاتی ئێستادا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەو ئەرکە هەڵسێت و سیستمی بەرگری بەهێز لە عێراق بچەسپێنێت تا سەروەری خاکی عێراق بەردەوام پێشێل نەکرێت.
ئامرلی ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەدواداچوونەکانی ئێمەدا بینیومانە چەندین وڵاتی ئەوروپی و ناوچەی ئامادەی خۆیان دەربڕیوە سیستمی بەرگری ئاسمانی عێراق بەهێز بکەن، بەڵام سەرجەم رێککەوتنەکان پێویستی بە پارەیە.
لیوا موعین سەعدی، سەرۆکی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق، ماوەیەک پێش ئیستا ئاماژەی بەوەکرد کە تەواوی ئاسمانی عێراق لە دهۆک تا بەسرە لەژێر کۆنتڕۆلێ دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراقیداو هێزەی ئاسمانی عێراق توانای ئەوەی هەیە بەرگری لە ئاسمانی خۆی بکات، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا توانی بە هێلۆکۆپتەر ژمارەیەکی زۆری سەرباز لە چیای گارە دابەزێنێت و لە قوڵای خاکی عێراق، چالاکی چنگی هەڵۆی دوو دژی گەریلاکانی پەکەکە راگەیەنێت، بەبێ ئەوەی حکومەتی ناوەند هیچ هەڵوێستێکی هەبێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









