لە ساڵیادی دەستگیرکردنیدا، لە قامیشلۆ داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکرێت

خۆپیشاندان له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
ژمارەیەک هاووڵاتی لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە و داوای هەرچی زوو ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە دەکەن.
خۆپیشاندەران وێنەی ئاپۆیان بەرز کردووەتەوە لە بەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری قامیشلۆ و داوا دەکەن تورکیا ئەو رێبەرە کوردە ئازاد بکات.
ئەمڕۆ 22 ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تێپەڕی، ئۆجەلان لەڕێگەی هەوڵێکی نێودەوڵەتی چەند دەزگایەکی هەواڵگری لە 15ی شوباتی 1999 لە نایرۆبی پایتەختی کینیا دەستگیرکرا و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ تورکیا.
ئۆجەلان سەرەتا سزای لەسێدارەدانی لەلایەن دادگای تاوانەکانی تورکیاوە بۆ دەرکرا، بەڵام بەهۆی کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ترسی تێکچوونی بارودۆخی نیوخۆی تورکیا، سزاکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە، کە لایەنگرانی بە ئاپۆ، واتە “مامە” ناوی دەبەن، ماوەی 22 ساڵە لە بەندیخانەی ئیمرالی زیندانی کراوە.
دوای مانەوەی 19 ساڵ لە سووریا، لە ساڵی 1998 حکومەتی سووریا بەهۆی گوشارەکانی سەری لەلایەن تورکیاوە، داوای لە ئۆجەلان کرد ئەو وڵاتە جێبهێڵێت، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی گەریلا بۆ سەر سوپای تورکیا و زیادبوونی چالاکی سیاسی پەکەکە لەنێوخۆی تورکیادا.
ئۆجەلان لە سووریا کەمپی مەشق و راهێنانی بۆ ئەندامانی پارتەکەی کردبووەوە و تێیدا رۆژانە وانەی سیاسی، سەربازی و فیکری دەگوترانەوە و دواتر دەنێردرانەوە بۆ باکووری کوردستان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









