هێرشەکەی سەر شاری هەولێر سوپای ئەمریکای لە ئەنبار خستە ئامادەباشییەوە

سوپای ئەمریکا لە عێراق
SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندووە “هێزەکانی سوپای ئەمریکا رێوشوێنەکانی خۆپاراستنیان لە بنکەکانی خۆیان لە پارێزگای ئەنبار تووند کردووە و لە ئامادەباشیی تەواودان”.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە “سوپای ئەمریکا لەسەر پشتێنەی سنووریی لەگەڵ سوریا و بنکە سەربازییەکانی لە پارێزگای ئەنبار خۆی کۆکردووەتەوە تا ئامادە دەبێت بۆ هەر هێرشێکی نەخوازراو”.
بەوتەی ئەو سەرچاوە سەربازییە، لە بنکەی عەینولئەسەد لە خۆرئاوای ئەنبار سوپای ئەمریکا جووڵەی فڕۆکەکانی خۆی بە چڕیی دەستپێکردووە و بەردەوام دەسووڕێنەوە.
ئەم ئامادەباشییانەی ئەمریکا لە عێراق لەکاتێکدایە شەوی دووشەممە 2021/02/15 بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر هەولێر و دەوروبەری.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “شەوی رابردوو چەند مووشەکێک بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن، لەنێو فڕۆکەخانەکە کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لەنێو شاری هەولێریش سێ کەسی دیکە بریندار بوون.”
هاوکات شەوی رابردوو واین مۆرۆتۆ، وتهبێژى هاوپهیمانى نێودهوڵهتى دژى داعش له ههژمارى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى تویتهر رایگهیاند: “بههۆى هێرشه مووشهكییهكانى ههولێرهوه كارمهندێكى بهڵێندهرى سڤیلمان كوژرا و پێنج بهڵێندهرى تریشمان برینداربوون، ئهمه سهرهڕاى برینداربوونى سهربازێكى ئهمریكا”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









