
SNN
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، راگرتنی هاتنە ناوەوەی پەنابەری یاسایی لە رێگای گرین کارد (کارتی سەوز) هەڵوەشاندەوە و جارێکی دیکە سیستمی وەرگرتنی پەنابەران لە رێگای گرین کارد چالاک دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بە بیانووی پاراستنی هەلی کارەکانی ناو ئەمەریکا، پێدانی گرین کارتی وەستاندبوو، ترەمپ ئەو بڕیارەی بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ درێژکردەوە، بەڵام بایدن وتی “بڕیارەکە لە بەرژەوەندی ئەمەریکادا نییە”.
راشیگەیاند: بە پێچەوانەوە، بڕیارەکە زیان لە ئەمەریکا دەدات بەتایبەت کاتێک دێتە سەر بە یەکشادبونەوەی پەنابەرانی یاسایی ئەمەریکا لەگەڵ خێزانەکانیان. هەروەها زیان لە ئەمەریکا دەدات چونکە بێبەش دەبین لە بەهرە و توانا جیاوازەکانی جیهان”.
هەر بە بیانوی پاراستنی ئاسایشی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ گەشتی هاووڵاتیانی چەند وڵاتێکی ئیسلامی لە رێگای ڤیزا قەدەغەکرد.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









