هەڵبژاردن دواناخرێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت بەزووترین کات کارتی بایۆمەتری نوێبکەنەوە

ئامێری هەڵبژاردن
SNN
حسێن هینداوی راوێژکاری مستەفا کازمی بۆ هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: دوا لە هاووڵاتیان دەکەم پەلە بکەن لە نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری چونکە بەبێ کارتەکە بە هیچ جۆرێک دەنگ نادرێت و هەڵبژاردنەکانی مانگی 10ی ئەمساڵ دەکرێت و شتێک نییە بەناوی دواخستن.
هینداوی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە هیچ جۆرێک و لە ژێر هیچ بیانوییەکدا دواناخرێت، ئەو کەسانەشی دەڵێن دوادەخرێت کۆمەڵێک خۆزگە و پێشبینی خۆیانە کە سەرجەمیان دوورە لە راستییەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستی کردووە بە تەواوەی رێکارە پێویستەکان و تۆمارکردنی ناوی کاندید و حزبەکان و هاوپەیمانێتییەکان لە عێراقدا.
هینداوی داواش لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات کە کارمەندانی کۆمسیۆن زیادبکەن تا بتوانرێت کارەکان زۆر خێراتر لەوەی کە هەیە رابپەڕێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا روونکردنەوەی زیاتر بدەن بە دەزگاکانی راگەیاند تا لە رێگەیانەوە هاووڵاتیان بتوانن کارتی بایۆمەتری نوێبکەنەوە، چونکە بەبێ بوونی کارتی بایۆمەتری نوێ هاووڵاتیان ناتوانن دەنگ بدەن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









