
SNN
میدیای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پۆلیسی ئیتاڵیا حەوت پەنابەری کوردی بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکردووە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
ئەو حەوت کەسە یارمەتی چەندین هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان داوە کە بەشێوەی قاچاغ بچنە ئەوروپا.
پۆلیسی ئیتاڵیا دەڵێت، ئەو گرووپە بە چەند شێوەیەک یارمەتی هاووڵاتی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ ئەوەی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، لەوانەش دابینکردنی دۆکیومێنتی ساختە بۆیان لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێکی زۆر پارەدا.
ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون پێنج کەسیان گواستراونەتەوە بۆ زیندان و دووانیشیان لە ماڵەکانیان دەستبەسەرن.
بەگوێرەی میدیای ئیتاڵیا، یەکێک لەوان پەیوەندی هەبووە لەگەڵ هاووڵاتییەکی سووری کە رۆڵی لە هێرشەکەی رۆژی 15ی ئەیلوولی 2017 لە لەندەن هەبوو کە تێیدا 30 کەس برینداربوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









