
دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
ئەمڕۆ پەرمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە ياسايەک دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای سەنتەری پلاندانانی شارستانی و هەرێمی دەکات.
بەپێی خشتەی کارەکانی پەرلەمانی عێراق بڕيارە ئەمرۆ کاتژمێر 3 کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە 41ی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچیت، دانيشتنەکە لە 11 تەوەر پێکهاتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دەنگ دەدرێت لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای سەندیکای ژمێریاران و وردبینان، پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ ئامادەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوون، پرۆژەیاسای چارەسەرکردنی جیاوازیی باج لەنێوان عێراق و کوێت.
هەروەها، دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە ياسايەکی ديکە دەدرێت و خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای سەنتەری پلاندانانی شارستانی و هەرێمی.
لە دانيشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا هيچ يەک لە پڕۆژە ياسای بودجەی ساڵی 2021 و پڕۆژە ياسای دادگای فيدڕاڵی نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









