
بینای پنتاگۆن
SNN
وەزارەتی بەرگری ئەمريکا رايگەياند: “لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکەی عەين ئەسەد دەدەينەوە”.
جۆن کێربی وتەبیژی وەزارەتی بەرگری ئەمريکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “ئەمريکا حەز بە هەڵکشانی گرژييەکانی لەگەڵ ئێران ناکات، بەڵام دەيەوێت هێزەکانی بپارێزێت و بەردەوامی بدات بە ئەرکەکانی لە ناوچەکە”.
جۆن کێربی وتيشی”لايەنە پەيوەنديدارەکانی عێراق تا ئێستا بەردەوامن لە لێکۆڵينەوە لەو لايەنانەی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی عەين ئەسەديان ئەنجامداوە، دەشڵێت “وەزارەتی بەرگری ئەمريکا نايەوێت پێش تەواوبونی لێکۆڵينەوەکان ناوی ئەو لايەنە بهێنێت کە لەپشت هێرشەکانەوەيە”.
رۆژی سێی ئەم مانگە هێزەکانی ئەمريکا هێرشێکی موشەکيان بۆسەر ميليشياکانی ئێران لە سوريا ئەنجامدا، لە هێرشەکەدا 10 مووشەک ئاراستەی بنگەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق کرا، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکاش بەهۆی ھێرشەکەوە، “بەڵێندەرێک کە ویستوویەتی خۆی حەشار بدات تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە”.
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە دوو بەشی گەورە پێکدێت، یەکێکیان ھێزەکانی عێراقی تیادا جێگیرکراوە و بەشەکەی دیکەش تایبەتە بە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









