
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا رايگەياند: “هاوڵاتيانی ئەو وڵاتانەی لەلايەن ئيدارەی پێشوی ئەمريکاوە قەدەغەی گەشتکردنيان لەسەر بوو لە ئێستادا دەتوانن داواکاری وەرگرتنی ڤيزە پیشکەش بکەن”.
نيد پرايس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا رايگەياند: “ئەو کەسانەی 20ی کانونی دووەمی ئەمساڵ داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنی ڤیزە و رەتکراوەتەوە، ئێستا دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن یان داواکاری نوێ پێشکەش بکەن”.
لە مانگی تشرينی دووەمی ساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمريکا بڕياری قەدەغەی گەشتکردنی 13 وڵاتی بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی دەرکرد کە زۆرينەيان موسوڵمان بوون، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربونی جۆبايدن سەرۆکی ئێستای ئەمريکا لە 20ی کانونی دووەم ئەو بڕيارە هەڵوەشايەوە.
لە ماوەی دەسەڵاتی ئيدارەی ترەمپدا ژمارەيەک وڵات بۆ ليستەکە زيادکران و چەند وڵاتێکيشی لێدەرهێندرا، ئەو وڵاتانەی قەدەغەی گەشتکردنيان لەسەر بوو (ميانمار، ئیریتریا، ئێران، قیرغیزستان، لیبیا، نێجیریا، کۆریای باکور، سۆماڵ، سودان، سوریا، تەنزانیا، فەنزوێلا و یەمەن)بوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









