
SNN
پاش چاوپێکەوتنە مێژوویەکەی شازادە هاری و مێگان، لەگەڵ پێشکەشکاری جیهانی ئۆپرا وینفری، چەند نهێنییەکی ژیانی خۆیان ئاشکرا کرد، تا کار گەیشتە ئەوەی کۆشکی شاهانەی بەریتانیا “باکینگهام پالاس” وەڵامیان بداتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوی کۆشکی باکینگهامدا لە زاری شاژنە ئیلیزابێسەوە هاتووە” کۆشکی باکینگهام هەست بە دڵتەنگی ساڵانی رابردوو دەکات دەربارەی شازادە هاری و مێگان، لەگەڵ ئەوەشدا باسکردنی نەژاد و دژایەتیکردنی لەلایەن خێزانی شاهانەوە جێگەی دڵتەنگی ئێمەیە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هاری و مێگان و ئارچی نەوەیان بۆ هەمیشە ئەندامی خۆشەویستی خێزانی شاهانەی بەریتانیا دەبن.
مێگان مارکڵ خێزانی شازادەی هاری بەریتانیا، چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیان ئەنجامدا و تێیدا مێگان باسی لەوەکرد کە دژایەتی نەژادیان لەگەڵ من کردووە چونکە من رەنگی پێستم ئەسمەرە و هەرگیز ناهێڵن منداڵەکەشیان ببێتە شازادەی بەریتانیا چونکە لەوە دەترسن بەهۆی جیاوازی ڕەنگی پێستییەوە لە داهاتوودا بکرێتە ئامانج.
لە چاوپێکەوتنەکەشدا شازادە هاری باسی لەوەکرد کە ئەوەی بەسەر دایکم شازادە دەیانا هێنرا، شاژنی بەریتانا خراپتری بەسەر مێگانی هاوسەرم دەهێنا گەر وڵاتمان جێنەهێشتایە.
هاری و مێگان لە ئایاری 2018 لە لەندەن وەکو شازادە و خانمە شازادە ژیانی هاوژینییان پێکهێنا، لە ئازاری ساڵی 2020 هاری و مێگان کۆشکی شاهانەیان جێهێشت و لەوکاتەوە پەیوەندییان بە کۆشکەوە نەماوە، بەڵام ئێستا لە کالیفۆڕنیای ئەمریکا بە دووریی زیاتر لە شەش هەزار کیلۆمەتر لە بەریتانیا، وەکو خۆیان دەڵێن، دوور لە سەرئێشەی دەسەڵات، وەکو خێزانێکی تەواو ئاسایی ژیانێکی سادە و ساکار بەڕێدەکەن.

هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









