کورسییەکەی پاپا پێگەیەکی بەردەوامی درایە لەناو ئەنجوومەنی وەزیراندا

وێنەی کورسیەکە
SNN
فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵی سەربە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند “کورسییەکەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان کە لە پارێزگای زیقار وتاری لەسەر خوێندەوە، پێگەیەکی هەمشەیی دراوەتێ لەناو کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا”.
فەرمانگەکە وەک رێز و هێمایەک لەبارەی گرنگیی و کەسایەتیی پاپای ڤاتیکان ئەو هەنگاوەی ناوە.
رۆژی 5ی ئەم مانگە پاپا فرانسیس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق و پیاوانی ئایینی کریستیان پێشوازی لێکرا.
لەگەڵ چوونە ناو هۆڵی پێشوازیی فڕۆکەخانە بە لێدانی گۆرانی و هەڵکردنی ئاڵای عێراق و ڤاتیکان پێشوازیی لە پاپا کرا.
دواتر بۆ خوێندنەوەی وتارێک و ئەنجامدانی قداسی کریستیان، پاپا سەردانی پارێزگای زیقاری کرد لەناوچەی ئور-ی مێژوویی وتارێکی پێشکەشکرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









