
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا کە لەسەر چەند کەسێک دەرکەوتبوون، دانیمارک بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەی راگرت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دانیمارک رایگەیاند: دوای ئەوەی ڤاکسینی ئەسترازینیکا بۆ هاووڵاتیانی دانیمارک بەکارهێندرا، ژمارەیەک کەس تووشی خەستبوونی خوێن بوون کە یەکێکە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە، بەهۆی ئەوەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئەو وتەبێژە وتوویەتی: تا ئێستا دڵنیا نەبووینەتەوە کە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسە ڤاکسینەکەیە یان نا، و هێشتا زووە ئەو وەڵامەمان دەستبکەوێت. ب
لەلایەکی دیکەوە نەمسا بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی راگرتووە و چاوەڕوانی دەزگای تەندروستی یەکێتی ئەوروپا دەکات وەڵامیان بداتەوە سەبارەت بەوەی ئایا پەیوەندی لە نێوان خەستبوونەوەی خوێن و بەکارهێنانی ئەو جۆرەی ڤاکسین هەیە یاخود نا.
کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئەو ڤاکسینە رەتیدەکاتەوە ڤاکسینەکە مەترسیداربێت و دەڵێت: “مەرجی سەلامەتی لەلای ئێمە کاری لەپێشینەیە”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
13كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









