“هه‌ركاتێك نرخی نه‌وت گیشتە 70 دۆلار هه‌رێم پێویستی به‌به‌غداد نامێنێت”

کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند :”دوو شت هه‌یه حه‌زده‌كه‌م هاووڵاتیانی ئێمه ئاگاداربێت، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه دانانی وادەی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه دوای 150 واژووی ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه ئه‌گه‌رنا زۆرینه‌ی فراكسیۆنه گهورهكهكان ئه‌وه‌ی كه‌حه‌زی لێیه هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌هیچ شێوازێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون بودجه بخرێته كارنامه‌ی كار و باسی ده‌نگدانی بكرێت هه‌تا یاسای دادگای فیدڕاڵی یه‌كلابێته‌وه، ئێستاش من له‌و بڕوایەدام ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵی یهكلانهبێتهوه دیسان ئه‌و یاسای بودجه تێناپه‌ڕێت. “
کۆچەر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: خاڵی دووه‌م دووجۆر بۆچوون هه‌ن له‌ناوماڵی شیعی چونكه به‌ربه‌ستی هه‌ره‌گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ماڵی شیعییه، ماڵی شیعی ئێستا بوونه‌تە دووبه‌ش به‌شێك ئه‌وانه‌ن كه له‌ناو ده‌سه‌ڵات و حكومڕانیدان ئه‌وه سه‌درییه‌كانن، فهتحن، كۆمه‌ڵی (هادی عامری)ین،وه ئه‌وانه‌ی سونه‌ن ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ده‌قێك هه‌بێت مه‌رج نییه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بێت به‌ڵام ده‌قێك بێت نزیكی ئه‌وه بێت، ئێستا ده‌قێكیان نوسیووه نزیكه‌ی زۆرینه‌یان پێی ڕازیین كورد، سونه، به‌شێكی حوكمڕان له‌شیعه”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وت”به‌شێكی تر هه‌ن له‌شیعه ئه‌گه‌ر سه‌یری لێدوانیان بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌وانه، له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین بودجه تێپه‌ڕێت چونكه تێپه‌ڕاندنی بودجه واته ده‌ستكراوه‌یی كازمی واته به‌هێزبوونی حكومه‌تی كازمی ئه‌وان پێیان خۆش نییه حكومه‌تی كازمی سه‌ركه‌وتووبێت له‌به‌ر ئه‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر حه‌زناكه‌ن بودجه تێپه‌ڕێنرێت زۆر ئاساییە لای ئه‌وان ئه‌مساڵ عێراق بێ یاسای بودجه بێت”.
سەبارەت بەچارەنووسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی عێراق جەمال کۆچەر دەڵێت:” پرسیار لێره ئه‌مه‌یه ئایا بارودۆخی ئێستای هه‌رێم وه‌كو ئه‌وه‌یه 5-6 مانگ پێش ئێستایه، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌یه بڵێن نه‌خێر گۆڕانكاری تێدابووه، یه‌كه‌م نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه هه‌ركاتێك نه‌وت بگاته 70 دۆلار ئه‌وه هه‌رێم هیچ پێویستی به‌به‌غداد نامێنێت، دووه‌م، هه‌رێم باسی چاكسازی ده‌كات ده‌بێت ڕاستگۆبێت له‌چاكسازیدا ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی داتای حكومه‌تی هه‌رێم بێت ده‌بێت ئێستا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته كه‌پێویستی به به‌غداد نه‌بێت چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداد دێت پاره‌یه‌كی خه‌مڵێنراوه به 45 دۆلار، 250 هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌كه‌ی به 45 دۆلار خه‌مڵاندووه، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یفرۆشن له‌بازاڕی جیهانی گه‌یشتۆته 70 دۆلار ئێمه به‌ڕاستی نازانیین چه‌ند بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه”.
” توركیا فشارده‌كات كه‌ده‌بێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت، توركیا پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌رێم لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوێت “.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بەغداد و هەرێم تائێستا ڕێکنەکەوتوون، لەوەڵامدا جەمال کۆچەر دەڵێت ” نه‌خێر، ئێستا هه‌رێم پێویستی به‌ڕێككه‌وتنی به‌غداد هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غداد سكاڵای له‌سه‌ر توركیا هه‌یه وابزانم توركیا فشارده‌كات كه‌ده‌بێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت هه‌تا بتوانن له‌دادگای پاریس ئه‌وه‌ی كه‌وه‌زیری نه‌وت باسی كرد من نازانم تهوقیتهكه چه‌ند دروسته وه‌زیری نه‌وت وتی له 15-4 جارێكی تر ئه‌و مه‌له‌فه ده‌جوڵێنن ئیتر توركیا پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت هه‌تا بتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئه‌م مه‌له‌فه یه‌كلایی بكاته‌وه.”
هەروەها ئەوەشی وت” جارێ ماڵی شیعی یه‌كڕیز نیین و یه‌ك هه‌ڵوێستیش نیین هه‌ركه‌سه و له‌ئاوازێك ده‌خوێنێت هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌رێم 200 هەزار به‌رمیل ڕاده‌ست بكات، هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌موو نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكات هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ڕێگه‌ی جیهانه‌وه ده‌فرۆشن ده‌بێت ڕاده‌ستی بكات لێره پرسیاری كورد ئه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر چی، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو بودجه ئێوه ئه‌وه‌نده ساڵه به‌رامبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بودجه‌یه‌ك بۆ ئێمه دابنێت ده‌كاته 12.67 لهنهفهقاتی فعلی ئه‌ی مه‌عقوله ئێستا بێن داوا له ئێمه بكه‌ن 250 هه‌زاره به‌رمیل به‌ئه‌وان بده‌ین! به‌هه‌مان ڕێژه‌ی 12.67 له نه‌فه‌قاتی فیعلی ئه‌و هاوكێشه‌یه دادپەروەردی تێدانییه، هاوكێشه‌ی خۆیان بگۆڕن تائێمه‌ش بتوانیین پابه‌ندی خۆمان بگۆڕین.”
دەربارەی ئەوەی ئەگەر بودجە بێ کورد تێپەڕێنرێت هەڵوێستی کورد چی دەبێت، لەوەڵامدا ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتی” به‌ڕای من ئه‌وكاته ده‌بێت لایه‌نی سیاسی واته حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و هه‌ڵوێستێكی عه‌قڵانه و ڕوون وه‌ربگرن چونكه ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقی نابێت یاسایه‌ك تێپه‌ڕێنرێت به‌بێ كورد ئه‌وه ده‌بێته سێیه‌مین یاسای هه‌ستیار تێپه‌ڕێنن له‌گه‌ڵ بڕیارێكی هه‌ستیار به‌بێ كورد، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه ئه‌مریكییه‌كان. ”
سەبارەت بەبەشداری لایەنە کوردییەکان لەکۆبونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق جەمال کۆچەر دەڵێت” به‌ڵێ بڕیارمانداوه به‌شداری كۆبوونه‌وه بکەین”
دەربارەی مەرجی دەنگانی کوردەکان بەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراق جەمال کۆچەر دەڵێت: بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بژارده‌یه هه‌بێت بژارده‌ی یان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان ئه‌و بژارده‌یه‌ی 460 هه‌زار دوای لابردنی به‌شی ناوخۆ له‌گه‌ڵ تێچووی كۆمپانیاكان و گواستنه‌وه و له‌گه‌ڵ پتڕۆ دۆلار به‌هه‌رێم بده‌ن به‌ڵێ ئێمه ئەوکات ئاماده‌یین ده‌نگی پێبده‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو بژارده‌یه ئه‌وه ئیتر ده‌بێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین بزانیین ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چییه”
لەسەر واژووی 150 پەرلەمانتاری عێراق وابڕیارە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو گفتوگۆی پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجەی عێراقی بکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








