کار دەکرێت بۆ ئەوەی پاسپۆرتی عێراقی بکرێتە یەکێک لە پاسپۆرتە بەهێزەکانی جیهان

پاسپۆرتی عێراقی
SNN
شێرکۆ محەمەد ساڵح، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند: لیژنەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێکهێنراوە بۆ ئەوەی چەند هەنگاوێک پاسپۆرتی عێراقی لە پاسپۆرتە بەهێزەکانی جیهان نزیک بکەینەوە.
شێرکۆ بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: بەداخەوە کە پاسپۆرتی عێراقی، یەکێکە لە پاسپۆرتە هەرە خراپەکانی جیهان، کاتی ئەوە هاتووە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانەوە جوڵە بەم پرسە بکات و هەوڵبدات ئەو میکانیزمانەی کە بۆی دانراوە لە رێگەیانەوە پاسپۆرتی عێڕاقی پێ بەهێزبکرێت. هەروەها لیژنەکانی ئێمە ئەم پرسە لەگەڵ کونسوڵییەکانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوەی تاوتوێ دەکات.
شێرکۆ باسی لە کێشە گەورەکەی پاسپۆرتی عێراقی دەکات و دەڵێت: ئەو زانیارییانەی کە لەلای کۆمپانیاکانی هەڵسەنگاندنن لەسەر عێراق هەڵەن، بۆیە ئەم لیژنەیە کار لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو زانیارییە هەڵانەی کە هەیە راستی بکاتەوە تا لە ڕێگەیانەوە بتوانین پاسپۆرتی عێراق بگەیەنینە ئاستێکی بەرز.
نۆماد کاپیتاڵ کە کۆمپانیایەکی راوێژکاری جیهانییە لە دواین ئەپدەیتی خۆیدا بۆ پاسپۆرتەکانی جیهانی، پاسپۆرتی عێراقی یەک پلە پێش کۆتایی گرتبوو، لەڕووی هێزو کاریگەری پاسپۆرتەکە لە جیهاندا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









