
SNN
پسپۆڕانی ئه‌رجه‌نتین رایانگەیاند: ژنێكی تووشبووی ئایدز كه ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵه به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی چاك بووه‌وه و به‌رگریی جه‌سته‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
ژنێكی ئه‌رجه‌نتینی كه ته‌مه‌نی له نێوان سییهكاندایه و دانیشتووی شاری ئیسپێرانزایه، له ساڵی 2013 تووشی ئایدز بووه كه نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و ده‌بێته هۆی لاوازبوون تا نه‌مانی به‌رگریی جه‌سته له تووشبوودا، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له نه‌خۆشییه‌كه ڕزگاری بوو و له‌مساڵدا چاكبووه‌وه.
ئه‌م ژنه كه له‌ناو میدیاكان و پسپۆڕانی ته‌ندروستیدا ناوی به “نه‌خۆشه‌كه‌ی ئیسپێرانزا” بڵاو بووه‌ته‌وه، دووه‌م كه‌سه كه له‌و نه‌خۆشییه ڕزگاری بێت، پێش ئه‌ویش ساڵی ڕابردوو ژنێكی 67 ساڵ به ناوی لۆرین ویلنبرگ له سان فرانسیسكۆوه، چاكبوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا و دوای پشكنین بۆ هه‌ردووكیان، ده‌ركه‌وتووه به هیچ جۆرێك نه‌خۆشییه‌كه‌یان نه‌ماوه.
لە جیهاندا 38 ملیۆن تووشبوویی ڤایرۆسی ئایدز یاخود نەخۆشی نەمانی بەرگری جەستە بوونی هەیە، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1981 له ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









