
وێنەی جێنی
SNN
تەلەڤزیۆنی سوید راپۆرتێکی خەمناکی لەبارەی ژیانی خانمێکەوە بڵاوکردووەتەوە کە دوای 40 ساڵ زانیوێتی دوای لەدایکبوونی چ کارەساتێک بەسەر خانەوادەکەیدا هاتووە.
چیرۆکەکە ساڵی 1979 دەستیپێکردووە کاتێک ژنێکی سویدی بەناوی ئیوا ئەم منداڵە هەڵدەگرێتەوە، لەوڵاتی چیللییەوە بەرێگەی کۆمپانیایەکی بەخێوکردن کۆرپەیەکی بۆ دەنێرن، کە دایک و باوکی وازیان لێهێنابوو لە رۆژی لەدایکبوونیدا و پەیامیان ئەوە بووە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک باسیان بکرێت.
ئەم کچە ناوی جینی لێ نراوە لەلایەن بەخێوکەرە سویدییەکەیانەوە، دوای 40 ساڵ هەوڵی دۆزینەوەی خانەوادە رەسەنەکەی دەدات، لێرەدا هەواڵێک دەبیستێت لەلایەن ناسیاوەکانیەوە کە تووشی شۆکی دەکات.
دوای پرسیار کردن بۆی دەردەکەوێت کە لە راستیدا ئەوانەشی لە نەخۆشخانە جێیانهێشتبوو، رفاندوویانە و خانەوادە رەسەنەکەی وایانزانیوە لەکاتی لەدایکبووندا گیانی لەدەستداوە.
دوای وردبوونەوە دەرکەوتووە کە گرووپێکی مافیایی رفاندوویانە و بەرامبەر بە پارەیەکی خەیاڵی رادەستی ئەو کۆمپانیایەیان کردووە کە ناردوێتی بۆ سوید بۆ بەخێوکردن.
جینی دوای بیستنی ئەم هەواڵە دەڵێت “من وەک دایکێک ئێستا زۆر غەمبارم، چونکە دایکم دەبێت لە چ دۆخێکدا بووبێت کاتێک منی لەدەستچووە” وتیشی: “ئەوەی غەمباری کردووم ئەوەیە کە پارەی ناردنی من بۆ سوید دراوە بە گروپێکی مافیایی کە کاریان رفاندنی منداڵانە”.
لە ئێستادا و لە ساڵی 2018ەوە حکومەتی چیللی لێکۆڵینەوەکانی چڕ کردووەتەوە بەمەبەستی دۆزینەوە و قەڵاچۆکردنی ئەو گرووپە مافیایانەی تۆمەتبارن بە دزین و رفاندنی دەیان هەزار منداڵ.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









