
دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر ئەو مادانەی پڕۆژەياسای دادگای فيدڕاڵی دەدات کە ماون، هەروەها خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەياسايەک دەکات.
بەپێی بەرنامەی کاری دانيشتنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ کاتژمێر 11 پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، دانيشتنەکە لە حەوت تەوەر پێکدێت کە تەوەری يەکەم تايبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر ئەو مادانە پڕۆژەياسای دادگای فيدڕاڵی کە دەنگی لەسەر نەدراوە.
هەر لە دانيشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ لەسەر پڕۆژەياسايەک دەدرێت و دوو پڕۆژەياسا خوێندنەوەی يەکەميان بۆدەکرێت، دوو پڕۆژەياسای ديکە خوێندنەوەی دووەميان بۆدەکرێت.
شەوی رابردوو، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لیژنەی یاسایی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی کرد پەیوەست بەو سێ مادەیەی پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی کە تائێستا ناکۆکیان لەسەرە، بەڵام کۆبونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایهات.
هاوکات ڕێبوار هادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق رايگەياند: ” لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی نەگەیشتونەتە رێککەوتن و ناکۆکی لەسەر مادەکانی دوو و سێ و 12 هەيە، تێپەڕاندنی یاساکە پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە”.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









