
هەژاری لە عێراق
SNN
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەدا کەمکردووە بۆ نزیکەی 25%.
عەبدولزوهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتیشی: “بەگوێرەی ئەو داتایانەی سەبارەت بە رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەدا کۆکراونەتەوە، بە هاوکاری لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی، رێژەی هەژاری لە عێراق کەمیکردووە بۆ 24%، ئەوەش دوای ئەوەی لە کاتی بڵاوبوونەویە ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ئەو رێژەیە بۆ 31% بەرزبووبوو.
بەگوێرەی وەزارەتەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە عێراق بە هەژار دادەنرێت نزیکە لە 10 ملیۆن کەس.
بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و پەکخستنی کار و کاسبی زۆرێک لە هاووڵاتیان، لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا، عێراق بەرزترین رێژەی هەژاری تۆمارکرد کە 31.7% بوو بەجۆرێک ئەو رێژەیە لە کۆتا مانگی ساڵی رابردوودا بۆ 32% هەڵکشا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









