
جۆو بایدن، سهرۆكى ئهمریكا | فۆتۆ: AP
SNN
سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند: ” ڤلادمير پۆتين سەرۆکی روسيا باجی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمريکا دەدات”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند: “بەم نزيکانە ڤلادمير پۆتين سەرۆکی روسيا باجی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی ئەمريکا دەدات”.
بايدن وتيشی “لە هەندێک بابەتدا بەرژەوەندی هاوبەشمان هەيە کاری لەسەر بکەين، وەک نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، هەردولاش مێژوييەکی بەرچاومان هەيە”، راشيگەياند: “من پۆتين باش دەناسم، بە ئەزمونی من گرنگترين شت لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردەکاندا ئەوەيە بەرامبەرەکەت بناسی”.
ئەم لێدوانەی بايدن دوای ئەوەدێت دەزگای هەواڵگری ئەمريکا راپۆرتیێکی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە دەستوەردانی سەرۆکی روسيا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمريکا لە بەرژەوەندی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمريکا”.
لە سێی تشرينی دووەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی سەرۆکايەتی ئەمريکا بەڕێوەچوو، هەريەک لە جۆ بايدن و دۆناڵد تڕەمپ رکابەری يەکتر بوون، دواتر جۆ باين سەرکەوتنی بەدەستهێناو وەک سەرۆکی ئەمريکا لە 20 کانونی دووەمی ئەمساڵ سوێندی ياسای خوارد.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









