بەشیر حەداد: رێککەوتنی نێوان هەرێم و لایەنە شیعەکان هەڵنەوەشاوەتەوە

بەشیر حەداد
SNN
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رێککەوتنی نێوان شاندی باڵای هەرێم و لایەنە شیعەکان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەپێی یاسا رێککەوتن کراوە و واژۆکراوە و مۆری لیژنەی دارایی لێدراوە.
لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانەی ئەمڕۆ لە پرۆژەیاساکەدا کراوە: “ئەوەی کە ئەمڕۆ بەیانی گۆڕاوە ئێمە وەکو سەرۆکایەتیی پەرلەمان کاری پێناکەین”
سەبارەت بە دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمانیش وتی: لە چەند خولەکی داهاتوو بڕیار لەبارەی کاتی کۆبووەنەوە دەدەین.
ئەمە لەکاتێکدایە رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری عێراق بە SNNی راگەیاند: “دانیشتنەکەی پەرلەمان لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دواکەوتووە”.
سەبارەت بە رێککەوتنی شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکانیش وتی: “هێشتا هەوڵەکان بۆ رێککەوتن بەردەوامە، بەڵام لایەنە شیعەکان ئەو رێککەوتنەیان بەدڵ نییە کە دوێنێ ئەنجامدرا”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









