
قەزای دوکان
SNN
قائيمقامی قەزای دوکان بە SNNی راگەياند: “بەپێی ئامارێکی نافەرمی ئێمە دوێنێ 81 هەزار گەشتيار رووی لە سنوری قەزای دووکان کردووە”، وتيشی “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ديکە گەشتياری عەرەب کەمتر سەردانی سنورەکەی کردووە”.
سيروان سەرحەد قائيمقامی قەزای دوکان لە لێدوانێکيدا بە SNNی راگەياند: “رێوشوێنی ئەمنی تۆکمەمان گرتووەتەبەر بۆ پێشوازيکردن لە گەشتياران ئەوەش بە هاوکاری هێزە ئەمنييەکان و هێزەکانی ئاسايش و تيمەکانی مەلەوانی بەمەبەستی رێگريکردن لە هەر کێشە و گرفتێک ياخود حاڵەتێکی خنکان کە رووبدات”.
وتيشی “تيمە تەندروستييەکانی سنورەکە و شەش تيمی تەندروستی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشييەوە بەمەبەستی بەدەمەوەچوونی هاوڵاتيان لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو، هاوکات بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنينی کۆرۆنا لە هەر حاڵەتێکی گوماناويدا”.
راشيگەياند: “ليژنەکانی قايمقاميەت و گەشتوگوزار وجوديان هەبووە و چاودێری بازاڕ و رێستۆرانتەکانيان کردووە بۆ دڵنيابوونەوە لە ئيستيغلال نەکردنی رۆژەکە و بەرزنەکرردنەوەی نرخەکان”.
قائيمقامی دوکان ئاماژەی بەوەشکررد: “تيمەکانی شارەوانی هەڵمەتی پاککردنەوەيان دەستپێکردووە، رێوشوێنەکانمان بەپێی قەرەباڵغی و هاتنی گەشتياران بەردەوامی پێدەدرێت”.
سەبارەت بە ئاماری روداوەکانی سنورەکەش لە دوێنێدا وتی “روداوێکی هاتووچۆ رويداوە کە ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی داوە و برينداربووە، حاڵەتێکی خنکانيش رويداوە”.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









