
وێنەیەکی ئەرشیف
SNN
زیاتر لە 29 هەزار فهرمانبهرى گرێبهست لهههرێمى كوردستان دەڵێن “نەک تەنها ماوەی یاسایی خۆیان تەواو کردووە، بەڵکو وهكو دهڵێن:”ساڵانی خزمەتمان لەنێوان (4 – 15) ساڵدایەو تائێستا نەکراوینەتە هەمیشەیی”، دهشڵێن:”ئەرکێکی قورس بەموچەیەکی زۆر کەم بەجێدەهێنین”.
فهرمانبهرانى گرێبهست باسیان لهوهشكردووه “وێڕای پیرۆزباییمان لەجێگیرکردنی پشکی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراق، ڕایدەگەیەنین کە هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بەهەمیشەییکردنمان كه ژمارهمان 29 ههزار فهرمانبهره”.
داواشدهكهن “لەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021ی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بودجەی گشتی عێراقو بەر لەڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمان بەهەمیشەییبوونی فەرمانبەرانی گرێبەست لەبڕگەیەکدا بچەسپێت”.
دهقى ڕاگهیهنراوهكه:
بەڕێز سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
بەڕێزان وەزیرو لایەنە پەیوەندیدارەکان
بەڕێزان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانو لیژنە تایبەتمەندەکان
ئێمە وەک فەرمانبەرانی گرێبەست لە زۆربەی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم بە شاهیدی ئەودەزگایانەی کاری لێدەکەین ئەرکێکی قورس بە موچەیەکی زۆر کەم بەجێ دەهێنین و ماوەی چەندین ساڵیشە سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان بە یاسا هەمیشەیی بوونمانی دوای سێ ساڵ خزمەت بڕیار لێ داوە حکومەتی هەرێمیش چەندین جار بەڵێنی بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەستی داوە.
بەڕێزان زۆرینەی فەرمانبەرانی گرێبەست نەک تەنیا ماوەی یاسایی خۆمان تەواوکردووە بەڵکو ساڵانی خزمەتمان لە نێوان (4 – 15) ساڵدایە و تا ئێستا نەکراوینەتە هەمیشەیی.
هەروەها لە سیستمی پاشەکەوتی موچە ئێمە زەرەرمەندی یەکەم بووین و بە نیو مووچەوە کە بۆ زۆربەمان تەنیا 200 هەزارێک بووە لە مانگێکدا دەوامی تەواوی خۆمان کردووە و لە ئەرک دانەبڕاوین، وەک لاتان ئاشکرایە لە ئێستاشدا 21% ی موچەکانمان دەبڕێت و بێ هیچ ئیمتیازاتێک حسابی فەرمانبەرێکمان بۆ دەکرێت کە موچەکەی یەک ملیۆنە لەکاتێکدا ئێمە زۆرینەمان موچەی تەواوەتیمان لەنێوان (350 – 500) هەزار دیناردایە.
هاوکات دەمانەوێت وەک بەرچاو ڕوونی بۆ بەڕێزتان ئاماژە بەوە بدەین کە ساڵی ڕابردوو مامۆستایانی گرێبەست کرانە هەمیشەیی کە هەم بارگرانی داراییان بۆ حکومەت دروست ئەکرد هەم ساڵانی خزمەتیان نەگەشتبووە ئەو بڕگەیەی کە لە یاسای دەرچووێنراوی پەرلەمان ئاماژەی پێدراوە، وە هەر لەم ساڵدا چەند کەسێک لە ئەنجومەنی وەزیران و هاوکات زیاتر لە 170 کەس لە وەزارەتی کشتوکاڵ کراونەتە هەمیشەیی.
هاوکات وێڕای پیرۆزباییمان لە جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق ڕایدەگەیەنین کە هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بە هەمیشەییکردنمان و داواکارین لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021ی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بودجەی گشتی عێراق و بەر لە ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمان بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بڕگەیەکدا بچەسپێت ئەو داوایەشمان لەو ڕوانگەیەوەیە کە لەکاتی بە هەمیشەییبوونمان مووچەی زۆرینەمان کەم دەکات و بە هەمیشەیی بوونی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بڕی دوو ملیار دینار خەرجی مووچە بۆ حکومەت دەگێڕێتەوە ئەوەش بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە سەلمێنراوە.
هەروەها داواکارین لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان بەبێ جیاوازی پشتیوانی داواکانمان بن لەکاتی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان.
هاوکات هۆشداریش دەدەین لە ئەگەری پشت گوێخستنی داوا ڕەواکەمان سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی بەشدار لە حکومەت بەبەرپرس دەزانین و ناڕەزایی 29 هەزار فەرمانبەری گرێبەست کە هەریەکەیان لەخێزانێکی زەحمەتکێش و هەژاری ئەم وڵاتەوە هاتون ڕووبەڕووی سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی حکومەت دەبێتەوە بۆیە داوای بڕیاری بەپەلە و جدی دەکەین لەوبارەیەوە.
لەگەڵ ڕێزدا
نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









