
شاندی دانوستانکاری هەرێم له بهغدا | فۆتۆ: SNN
SNN
“بە دەستی بەتاڵ ناگەڕێينەوە” ئەمە وتەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا بوو، لە کۆتايدا و لەدوای چەندين مانگ لە سەردان و دانوسان و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، قوباد تاڵەبانی پشکی هەرێمی لە بودجەی عێراق چەسپاند.
بەشێک لە چاودێرانی سياسی هەرێم باس لەوە دەکەن: “سەرباری هەموو تێبینییەك، بودجەكە سەرەتایەكی گرنگە بۆ گرێدانەوەی پەیوەندی پچڕاوی حكومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق”، هيوای ئەوەش دەخوازن “ئەم ھەنگاوە ببێتە مایەی باشترکردنی دۆخی دارایی و ئابووری عیراق و چاککردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان”.
هاوکات باس لەوەدەکرێت: “لەم رێککەوتنەوە ئەوە دەردەكەوێت پێداگری، كاری هاوبەش و دانوستان زۆر لە پێكدادان و گرژی و شەڕە لێدوان باشترە، خەڵکی كوردستان ماندووە و چاویان لە دۆخی جێگیری بژێوی و ئارامییە و شایستەی خزمەتی زیاترن”.
دەشڵێن “هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی لە شەوڕۆژێکدا بەدەست نەهاتوون بەڵکو دەستپێکی سەردانەکان لە مانگی ئەيلولی ساڵی رابردووەوە بوو، لەوکاتەوە شاندەکە زياتر لە 10 جار سەردانی بەغدايان کرد و بە سەدان کاتژمێر لە کۆبوونەوەدا بوون، لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەشدا نزيکەی 13 ترليۆن دينار لە بودجەی عێراق بۆ هەرێم جێگيرکرا”.
لە ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا، بەشێکی زۆری سەرکردە و لايەنە سياسييەکانی هەرێم ستايشی هەوڵە بەردەوامەکانی قوباد تاڵەبانيان کرد لەپای ئەو دەستکەوتەی بۆ هەرێم بەدەستی هێناوە.
لەم چوارچێوەيەشدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجهى عێراقهوه دهستخۆشييهكى تایبەت لە قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستانکاری حكومەت کرد لهگهڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به پشوودرێژی و سهركهوتووانه دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند.
هاوکات، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و پاش سەردانەکەی بۆ سعودییە رایگەیاند: سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییە قورسەکانی نێوانمان، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە سەردەمی زێڕینی خۆیدایەتی، من لە ساڵانی هەشتاکانەوە لەگەڵ سەرکردەکانی کورددا ژیاوم، پەیوەندیم لەگەڵ هەموویاندا بەبێ جیاوازی هەیە.
لەلايەکی ديکەوە، سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەيامێکيدا بەبۆنەی پەسەندکردنی ياسای بودجەی ساڵی 2021 رايگەياند: “دەستخۆشی لە تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ هەوڵی بەردەوام و کۆششی بێوچانیان بۆ گەیشتن بە ئەنجام لە دانوستاندنەکان، رۆڵی گرنگ و مێژوویی ئەوان لەبیرناکەین و نموونەی دانوستانکاری سەرکەوتوو و ماندوونەناس بوون”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









