تەندروستی هەرێم روونکردنەوە لەسەر ئاستی سەلامەتی ڤاکسينی ئەسترازينکا دەدات

ڤاکسینی ئەسترازینکا
SNN
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە SNNی راگەياند: “سەبارەت بەو راپۆرتە تەندروستيانەی باسی حاڵەتی خوێن مەين دەکەن بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسينی ئەسترازينکاوە، ئیمە بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵدا دەکەين پشت بە رێکخراوی تەندروستی جيهانی دەبەستين کە تا ئێستا لای ئەوان ئەو ڤاکسينە پەسەندە”.
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە SNNی راگەياند: “تا ئێستا ڤاکسينەکە کاريگەری ئەوتۆی نييە تا رابگيرێت و بەکارنەهینرێت، هەتا تەندروستی جيهانی لای پەسەند بێت بەکارەدەهێنين، چونکە هەر حاڵەتێک هەبیت لە رووی زانستييەوە پشتراست دەکرێتەوە و رادەگيرێت”.
وتيشی “بەکارهێنانی ڤاکسينەکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە بەپێی ئەو پرۆتۆکۆڵەی کە هەيە لە زۆربەی شوێنەکان بەساڵاچوان دەستپێدەکات، چاودێری تەندروستی ئەو کەسانە دەکەن کە ڤاکسينەکە وەردەگرن”.
دەشڵێت “تا ئیستا هيچ کاريگەرييەکی لاوەکی لە ڤاکسەنەکە لە هەرێم بەدەنەکراوە و هەر حاڵەتیک هەبێت رايدەگەيەنين”.
بەپێی راپۆرتی دەزگای رێکخستنی دەرمان و چاودێری تەندروستی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەڕيتانيا: “تا ئێستا زياتر لە 18مليۆن و 100 هەزار کەس ڤاکسينی ئەسترازينکايان وەرگرتووە لەو ژمارەيەش 30 کەسيان تووشی مەينی خوێن بوون، حەوت کەسيان گيانيان لەدەستداوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









