ڕێواز فايەق: لێبڕينی مووچە لە خولی پێشووش هەبوو کەس هيچی پێنەکرا

ڕێواز فایهق، ئهندامى مهكتهبى سیاسى یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: “ بابەتی لێبڕینی مووچە لەم خولە نییە لە خولی پێشوویش هەبوو کەسیش هیچی پێنەکرا و پەرلەمانیش هیچی پێنەکرا بڕەکەشی زۆر زۆر لە ئێستا زیاتربوو”.
ڕێواز فايەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژێکيدا لەگەڵ دەنگی ئەمريکا سەبارەت بە رەخنەی بەشێک لە پەرلەمانتاران کە دەڵێن کۆبوونەوەکانی ئەم خولەی پەرلەمان لەسەر مووچە نييە، رايگەياندووە: “قسەکردن لەسەر ئەم خولەی پەرلەمان تەنها لەسەر بابەتی لێبڕینی مووچە بێویژدانیەکی گەورەیە پەرلەمانتار کە ئەو قسانە دەکات پەرلەمان هیچی پێناکرێت جارێ بە پلەی یەکەم زیانێکی زۆر لە خۆی دەدات چونکە بەشێکە لەو دامەزراوەیە و هەموومان حەزدەکەین لێبڕینی مووچە نەمێنێت”.
سەبارەت بەبەراوردکردنی ئەم خولەی پەرلەمان بە خولەکانی پێشوو ڕیواز فايەق دەڵیت “بێگومان دەبێت پێوەر هەبێت بۆ ئەوەی بوترێت ئەمە لەوە جوانترە دەبێت پێوەر هەبێت، ئەمە لەمە باشترە دەبێت پێوەریان هەبێت، من نازانم پێوەرەکانی ئەو بەڕێزانە چییە ڕەنگە بە پەیوەندی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە هەبێت بە شێوەیەکی گشتی با بەراورد بکەین خولەکانی تری پەرلەمانی کوردستان چیان کردووە تا ئەم خولە نەیکردبێت “.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆکی هەموو حیزبە سیاسیەکان پەیوەندیەکی باش و تەندروستە، کەی پێویست بێت دەتوانم قسەیان لەگەڵ بکەم، لە ئاستی سەرۆکایەتیەکان و لە ئاستی سەرکردایەتی حیزبی سیاسی بۆ نموونە حیزبەکەی خۆم و هەتا حیزبەکانی تریش ئەو جۆرە کێشەیەم نییە چونکە لە ڕووبەڕوو کە پێکەوە ئیش دەکەین ڕێزێکی زۆر زۆر تایبەتم لێدەگرن”.
ڕێواز فايەق وتيشی “ئەگەر من زۆرینەی پەرلەمانی بم و حکومەتم دروستکردبێت بە بەردەوامی لە کاتی قەیراندا بیر لەوە دەکەمەوە کە سەرۆک وەزیران و کابینەکە بهێنمە بەردەمی پەرلەمان بە ناوی پرساندنەوە جارێکی تر متمانەیان پێبدەمەوە ئەگەر عەقڵیەتی سیاسی ئێمە کراوەبێت و بیەوێت مامەڵە لەگەڵ قەیراندا بکات بە عەقڵیەتێکی کراوە، ئەسڵ ئەوەیە گومان لەسەر متمانەی پەرلەمان وە متمانەی خەڵک بە کابینە دروست بوو باشترین بیرکردنەوە ئەوەیە کابینە بهێنرێتەوە بەردەمی پەرلەمان”.
باسی لەوەشکرد: “بە تێپەڕبوونی کات بۆم دەرکەوت کە بەڵێ ژن بوون کاریگەری هەیە لە سەر ئەوەی پێوەرەکان بۆ هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی کوردستان بە گشتی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان جۆرێک لە دووفاقی و بێویژدانیشی تێدایە بەوەی کە بە بەردەوامی خەریکی بەراوردکردنی کارەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانم لەگەڵ کاری خولەکانی تری پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئاستە جیاوازەکان”.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
20كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
20كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









