عێراق بانگهێشتنامەی بۆ 75 وڵات و رێکخراو ناردووە بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان

هەڵبژاردن لە عێراق
SNN
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “وەزارەتی دەرەوەی عێراق پەیوەندی لەگەڵ هەموو کونسوڵخانەکانی عێراق کردووە بۆ چاودیریکردنی هەڵبژاردنەکان، کە مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت”.
جومانە غوڵای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەياند: “بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بانگێشتنامەمان بۆ 75 باڵیۆزخانەی عەرەبی و بیانی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناردووە بە ئامانجی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی پرۆسەکە تەواو پاک و شەفافانە بەڕێوەبچێت”.
وتيشی “نوێنەری بەشێک لە باڵيۆزخانەکانی وڵاتان سەردانی بنکەکانی ئامادەکاری دەنگدانيان کردووە”، بەڵام وردەکاری زياتری نەخستەڕوو.
بڕيارە 10 تشرينی يەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمسيۆنيش پێشتر رايگەياند: “تا ئێستا 250 حزب و 30 هاوپەيمانی ناويان تۆمارکردووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان”.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









