فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا نامەیەکی دیکە بۆ عومەر سەید عەلی دەنێرێت

SNN
فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا جارێکی دیکە نامەیەکی پڕ ناڕەزایی دەگەیەننە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی فراکسیۆنەکە هۆشداریدەدەن لەوەی جارێکی دیکە خۆیان کاندیدناکەنەوە بۆ هەڵبژاردنی عێراق.
فراکسیۆنی گۆڕان بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە دەڵێت: “جەنابتان باش دەزانن ناکۆکیی سەرەکی نێوان ئێمە و ئێوە لەسەر جۆری بەشداری و مانەوەتانە لەم کابینە و دەسەڵاتەدا. هۆکاری ناکۆکیمان ئەوەیە، ئێوە بە پێچەوانەی بەڵێنی خۆتان کە ماوەی شەش مانگ و پاشان ساڵێکتان دیاریکرد بۆ چاکسازی، کەچی لەبری چاکسازی مووچەی خەڵک بڕدرا و ئێوە لەبری کشانەوە بەڵێنەکەی خۆتان شکاند و هێشتا ماونەتەوە لە دەسەڵاتدا”.
دەشڵێت: “داواتان لێدەکەین لە دەسەڵات بکشێنەوە و پشت بکەنە کورسی و دەستکەوتی ماددی و روبکەنە خەڵک و شەقام”، داواشدەکەن بەشداربن لە هاوپەیمانێتییەکی دەرەوەی دەسەڵات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی عێراق.
فراکسیۆنەکەی گۆڕان دەڵێن: ئەگەر ئەو بڕیارە بدەن ئێمە هاوکارتان دەبین تا ئاستی وازهێنان لە خولی ئێستای پەرلەمان و خۆکاندیدنەکردنەوە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان.
فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا چاوەڕوان دەکات لە ماوەی دوو رۆژدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی نامەکەیان بداتەوە.
ئەمە یەکەمجار نییە فراکسیۆنەکە نامەی لەو شێوەیە بۆ عومەر سەید عەلی دەنێرێت و لە نامەیەکی پێشتریاندا رەخنەی ئەوەیان لێگرت کە پارەی لە پارتی وەرگرتووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









