چیرۆکی ئەو پیاوە ئەمریکییەی دوو ڤاکسینی جیاوازی کۆرۆنایان لێداوە

ڤاکسین
SNN
كریگ ریچارد، ئەو هاووڵاتیە ئەمریکییە کە لە رێگەی هەڵەیەکی پزیشکییەوە دوو ڤاکسینی جیاوازی لە جۆری مۆدێرنا و ڤایزەری لێدەدرێت، لە ژەمی یەکەمدا ڤاکسینی مۆدێرنای بۆ بەکاردێت و لە ژەمی دووەمدا ڤاکسینی ڤایزەر.
ریچارد ئاماژه‌ی به‌وه كردووە کە پزیشکەکە ئەم دۆخەیان بۆ ئاشکربوو تاسان و سه‌رسامیم له ده‌موچاوی پزیشكه‌كه به‌دیكرد، راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای پێدام، سه‌یری كارته‌كه‌م كرد، سه‌رنجی ئه‌وه‌م دا ده‌بووایه ڤاكسینی مۆدێرنام پێبدات له‌جیاتی ڤاكسینی فایزه‌ر.
ریچارد ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كه هه‌ستی به هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی كرد، به په‌له له ژووره‌كه چووه ده‌ره‌وه، دوای چه‌ند خوله‌كێك سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پرۆسه‌ی كوتان هات و دڵنیای كردم و پێی راگه‌یاندم، “سه‌لامه‌ت ده‌بیت و تووشی هیچ كاریگهرییهكیش نابیت”.
هه‌ر چه‌نده به‌رپرسی ته‌ندروستی پێی راگه‌یاندووه، كه سه‌لامه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا پێشتر هۆشداری ئه‌وه‌یان دابوو، كه پێدانی دوو ژه‌می جیاوازی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت.
له‌كاتێكدا سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی (CDC) رێنمایی ده‌ركردووه، كه پێدانی دوو ژه‌می جیاوازی ڤاكسینی كۆرۆنا، ته‌نیا له حاڵه‌تی تایبه‌ت ده‌بێت، سه‌نته‌ره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه، كه ترشی ناوكیی ریبوزی نێردراوی دژه ته‌نی ڤاكسینی كۆرۆنا، توانای گۆڕانكاری نییه خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی ڤاكسین، بەڵام ئەوەی جێگەی گرنگییە ریچارد تا ئێستا سەلامەتە و هیچ جۆرە کێشەیەکی نییە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









