وەزارەتی تەندروستی ” ڤیدیۆی ڤاکسینەکان لە ئێران دروستکراوە و دوورە لە راستی”

SNN
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە دوێنێ شەوەوە ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە گوایە سندوقێکی ڤاکسین جۆری فایزەر دزەی کردووە بۆ یەکێک لە وڵاتان، بەپێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونبکەینەوە کەوا ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نیە وە بەناوی کەناڵی BBC بە مۆرێکی ساختەی بەناو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پێشان دەدرێت.
دەستبەجێ لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاران لە وەزارەتمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کرد بەهەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕال و چاودێریکردنی هەردوو بەڕێزان وەزیری تەندروستی عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی (ڤایزەر) کە دەرەنجامی سەرەتایی دەرچوو هیچ ئەسڵ و ئەساسی نیە بەڵکو ئەم ڕاستیانەی خوارەوە دەخەینە ڕوو:
1. هیچ فۆرم و مۆرێکی تەندروستی هەرێم لەسەر ڤاکسینەکانی ڤایزەر بەکارنایەت چونکە ڕاستەوخۆ ڤاکسینەکە بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە بەڵکو تەنها لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بۆیە ئەو کارت و مۆر و فۆڕمە هیچ سەرچاوەیەکی ڕاستی و دروستی نیە.
2. جۆرەکانی ئامێری چاودێریکردن و پارامیتەری سەر سندوقەکە و زانیاریەکان تەواو جیاوازە و هاوشێوەی ئەو جۆرە نیە کە لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.
3. نوێنەری کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ هەموو سندۆقێك لەکاتی گواستنەوە ئامادە دەبن تا دەگاتە سەنتەری بەکارهێنان وە بۆ هەر گواستنەوەیەک بە سیستەمی چاودێریکردنی کۆمپانیا لە سەنتەری سەرەکیەوە ئاگادار دەبێت.
بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کەوا تا ئێستا ٩ سندوق لە ٨ سەنتەری ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، کە هەر هەموویان جێگا و ڕێگای دابەشکردنی ڕوونە بەتەواوی داتا و زانیاری و چۆنیەتی دابەشکردن تۆمارکراوە بەسیستەمی مەرکەزی لەگەڵ بەغداد بەستراوە.
لە کۆتاییدا نیگەرانیمان لەوەیە کە هەوڵی تێکدان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیان تەنها بەمەبەستی ئاژاوە و لەکەدارکردنی ئەم پڕۆسە پیرۆزەیە بە مەرامی تێکدانی سیستەمی ناردنی ڤاکسین و دابەشکردنە لە هەرێمی کوردستان بە ڕادەیەک ئامانج تیایدا نەناردنی ئەم خزمەتگوزاریە مرۆییەیە بۆ هاوڵاتیان.
دووپاتیی دەکەینەوە لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونمان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە هۆکار و سەرچاوەی دروستکردنی ئەم ئاژاوەگێڕیە و لەهەر دەرەنجامێکی دیکەدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









