
SNN
بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانیان تاوتوێکرد.
لە کۆبوونەوەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ ستیڤن هیکی، و جەخت لە تەبایی و لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە. پەسەندکردنی بودجەی عێراق وەک هەنگاوێکی گرنگ و ئیجابی وەسفکرا و سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
بافڵ تاڵەبانی هەڵوێست و بڕیاری یەکێتی روونکردەوە و جەختی لە کاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کردەوە و رایگەیاند: “سەقامگیری هەرێم و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان کاری لەپێشینەی ئێمەیە و دەبێت هەموو هەوڵەکانمان لەو پێناوەدا بێت. بیرکردنەوەیەکی نیشتمانیمان هەبێت و دووربکەوینەوە لە ناکۆکییە کەسی و حیزبییەکان”.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوو و بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و بە چاودێری ناوەندە نێودەوڵەتییان لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و گوزارشت لە ویست و ئیرادەی سەرجەم پێکهاتە و لایەنەکان بکات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









