رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور: رۆژنامەنووسان لە هەرێم لەژێر هەڕەشەدا دانپێدانانیان لێوەرگیراوە

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN
رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور لە راپۆرتی ساڵانەیدا رەوشی رۆژنامەنووسانی لە هەرێم و عێراق و سەرجەم وڵاتانی جیهان خستووەتەڕوو، دەشڵێت: “لە هەرێمی کوردستان رۆژنامەنووسان تۆمەتی سیخوڕیان خراوەتەپاڵ و لەژێر هەڕەشەدا دانپێدانانیان لێوەرگیراوە”.
لە بەشێک لە بابەتەکەی لەسەر عێڕاق ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور باس لە هەرێمی کوردستانیش دەکات و دەڵێت ” لە هەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆی باکوری عێراقدا، وا دیارە هیچ سنوورێک بۆ سزادانی ئەو ڕۆژنامەوانانە نییە کە ڕەخنە لە خێزانە فەرمانڕەواکان دەگرن. ئەوان زیندانی دەکرێن بە تۆمەتەکانی سیخوڕی کردن یان ئاسایشی وڵات خستنە مەترسییەوە لەسەر بنەمای ئەو دانپیانانانەی لە ژێر ئەشکەنجە یان هەڕەشە وەرگیراون. هەندێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەرێم لە دۆخی ناڕووندا گیانیان لەدەستداوە و ئەو گومانەی کە دەسەڵات بەرپرسیاربووە دووپاتبووەتەوە بەهۆی نەبوونی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی جدی لەسەر مردنیان.”
سەبارەت بە عێراق دەڵێت ” ڕۆژنامەنووسانی عێراق ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە کاتێک ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن یان لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی دەکەن. ئەو مەترسییانە لە مانگی 10 ساڵی 2019 و دەمی شەپۆلێکی بێپێشینەی خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت زیاتریان کردووە. ئەو ڕۆژنامەوانانەی دەوێرن ڕاپۆرت لەسەر داواکاری خۆپیشاندەران بکەن دەبنە ئامانجی هەراسانکردن، ڕفاندن، هێرشی جەستەیی و تەنانەت کوشتنیش لەلایەن چەکدارە نەناسراوەکانەوە”.
دەشڵێت: “هەڕەشەکان لە هەمولایەکەوە بۆ ئەوەیە ڕێگری بکرێت لە ڕۆژنامەوانان لێکۆڵینەوە بکەن یان ڕاپۆرت لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بڵاو بکەنەوە. ناوهێنانی کەسایەتییە سیاسییەکان یان ئاینییەکان بابەتێکە کە دەستی بۆنابرێت و دەشێت ببێتە هۆی دادگاییکردن و داخستنی دەزگای ڕاگەیاندن بۆ بێڕێزی کردن بە ‘ سیمبولە نیشمانی یان ئاینییەکانەوە’. کەسوکاری قوربانیان دەڵێن کوشتنی ڕۆژنامەنوسان بێ سزا دەڕوات چونکە لێکۆڵینەوەی لەسەر ناکرێت یان ئەگەر لێکۆڵینەوەش بکرێت ناگات بە هیچ شوێنێک.بێدەسەڵاتی دەوڵەت مەترسیەکان زیاتر دەکات و وادەکات نەزانرێت گروپە چەکدارەکان چۆ ئەم کارانە دەکەن،یان ئایا حکومەت ئەو هێزەی پێیداون ، یان هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر بارودۆخەکەوە نییە. بەڵام دەسەڵاتداران راپۆرتی زیندوویان لەنێو خۆپیشاندانەکاندا قەدەغە کردووە، ئینتەرنێتیان پچڕاندووە و لە بڕیارێکی کۆمسیۆنی رێکخستنی میدیادا، 10 دەزگای راگەیاندنیان قەدەغە کردووە لە ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان.”
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









