ئاری ئەحمەد: 18ملیار دینار بۆ چارهسهر كردنی ئاوی سلێمانی تەرخاندەکرێت

SNN
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بۆ چارەكردنی كێشەی ئاوی سلێمانی، دەست بە تەواوكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو دەكرێت، كە تێچووەكەی 18ملیار دینارە”.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم بە ماڵپەری پارتی راگەياندووە: “لە ماوەی رابردوودا دەست بە پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو لە سنووری سلێمانی بە گوژمەی 18ملیار دینار كرا، بەڵام دواتر بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكە وەستا، ئێستاش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری دیكەی بۆ تەرخان كردووە، بەمەش دوا قۆناغی پڕۆژەكە كۆتایی دێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ئەو پڕۆژەیە بەشێكی زۆری كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەكات”.
وتیشی “ئەو پارەیەی كە تەرخان كراوە، بۆ كڕینی پەمپ و ماتۆڕ و بەستن و رێكخستنی پەمپەكان و هەروەها پێداویستیی دیكە بۆ پڕۆژەكەیە، بۆیە ئەو پڕۆژەیە گەورەیە و زۆریش گرنگە بۆ پارێزگای سلێمانی، كە كێشەی ئاویان ھەبوو، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەی تەرخان كردووە بۆ ئەوەی بتواندرێت كێشەكەیان چارەسەر بكرێت”.
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم باسی لەوەشكرد: “ئەو پڕۆژەیە لەسەر ئاوی دوكان جێبەجێ دەكرێت، كە یەك و دوو ھەیە و ئەوەی دوو كاری پەرەپێدانی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر بكرێت و دوای خەرجكردنی پارەكەش، دەست بە تەواوكردنی پڕۆژەكە كراوە و ئێستا بەردەوام كاری تێدا دەكرێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









