نزیکەی 50 پەرلەمانتار کۆرۆنایانە و 11 یان حاڵیان باش نییە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: راگهیاندنى ئهنجوومهنى نوێنهران
SNN
بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە لە میدیای عێراقەوە، نزیکەی 11 پهرلهمانتاری عێراق بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا باری تەندروستییان جێگیر نییە.
میدیای عێراق دەشڵێت “لهكۆی 329 پهرلهمانتاری عێراق، تا ئێستا 50 پهرلهمانتار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 11یان لەژێر ئۆکسجیندان”.
دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، عەدنان ئەسەدی پەرلەمانتار و سەرکردە لە حیزبی دەعوە پاش دوو هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستدا.
پێش دوو هەفتە لەمەوبەر نووسینگەی تایبەتی عەدنان ئەسەدی سەرکردەی دیاری حیزبی دەعوە رایگەیاندبوو کە پاش خراپبوونی دۆخی تەندروستی بەهۆی کۆرۆناوە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق سەریهەڵداوە، ئەمە پێنجەم پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە بەهۆی تووشبوونیان بەو پەتایە گیانیانلەدەستداوە.
پێشتر هەریەک لە ئارام ناجی، غەیدا کمبس، حسێن زهێری، عەلی عەبودی-ش کە پەرلەمانتار بوون، پاش تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
عەدنان ئەسەدی لە سەردەمی ئەنجوومەنی حوکمەوە لە عێراق وەک سیاسی دەسەڵاتی هەبووە لە وەزارەتی ناوخۆ و ساڵی 2010 بووەتە وەزیری ناوخۆ لەسەردەمی نوری مالیکی و دواتر چووەتەوە ئەنجوومەنی نوێنەران وەک نوێنەری پارێزگای موسەننا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









