کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی بەغدا قەرەبوو دەکرێنەوە

SNN
لەدوای رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە بەغدا، بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کارەکانی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی رەسافە هەڵپەسێردرا، کەسوکاری قوربانیانی رووداوکەش قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆ پێکبێندرێت کە پێکهاتبێ لە وەزیری پلاندان، وەزیری داد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی.
لەلایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا بە “شەهید” لەقەڵەمدران و بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ خانەوادەی هەر یەکەیان وەک قەرەبوو تەرخانکرا.
بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئيبن خەتيب لە بەغدا 110 کەس بريندار بوون و 82 کەسيش گيانيان لەدەستداوە
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
16 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









