ئەمريکا سەبارەت بە رووداوی نەخۆشخانەکە پێشنيازی يارمەتی بۆ عێراق کرد

SNN
کۆشکی سپی پێشنيازی يارمەتيدانی عێراقی کردووە لەدوای سووتانی نەخۆشخانەی ئيبن خەتيب لە بەغدا.
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “دوای ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەیەکی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغداد، جۆ بایدن سەرۆکیی ئەمريکا پێشنیازی یارمەتیدانی بەرپرسانی عێراقی کردووە”.
جەیک سۆلیڤان وتیشی، حکومەتی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا لە پەیوەندییدایە و پێشنیازی پێشکەشکردنی یارمەتی کردووە.
شەوی 24ی ئەم مانگە بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجینەوە، ئاگر لە نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب)ی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە، بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی ناوخۆ، 82 کەس گیانیان لەدەستدا و 110 کەسیش برینداربوون، حکومەتی عێراقیش سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
21كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









