
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیان لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کردوو لە کۆبوونەوەکەدا دواین پێشهاتوو گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاماژەیان بە گرنگی رۆڵی دکتۆر بەرهەم کرد، لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور كە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت، هەروەها ڕۆلێ سەرۆککۆماریان باسکرد لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کە هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاوسەرۆکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح ئاماژەمان بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆككۆمار کرد بۆ كاركردن بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادایە، لەو ڕووەشەوە جەختیان لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت، باسیان لە بەستنی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بە هەنگاوێکی گرنگیان لە قەڵەمدا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









