“نێچيرڤان بارزانی جەختی لە کاريگەری يەکێتیی لە يەکڕيزی سياسی هەرێم و عێراق کردەوە”

SNN
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “لە کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانی و هاوسەرۆکانی يەکێتيدا نێچيرڤان بارزانی جەختی لە له به‌رپرسياريه‌تى و رۆڵ و پێگه‌ى ديار و كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له يهكڕيزى و تهبايى و پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانيى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا كرده‌وه”.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رايگەياند: “له به‌رده‌واميى سه‌ردانيدا بۆ سلێمانى، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكان و مەكتەبی سیاسیی يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبووه‌وه”.
راشيگەياند: “له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بون، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێويستى و گرنگيى كارى هاوبه‌ش و پێكهوهيى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو مسۆگه‌ركردن و پاراستنى ماف و بهرژهوهندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و ئێستا و قۆناغه‌كانى داهاتودا، جه‌ختى له به‌رپرسياريه‌تى و رۆڵ و پێگه‌ى ديار و كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له يهكڕيزى و تهبايى و پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانيى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا كرده‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو: “هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى يهكێتييان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو نه‌هێشتنى ناكۆكييهكان و هێنانه‌دى يه‌كده‌نگى و هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا دوپات كرده‌وه و هه‌موو هاوكارييهكيان بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵانه نيشان دا و هاوڕا بوون كه پێويسته ميكانيزم و چواچێوهيهكى هاوبه‌ش بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌مو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كاندا هه‌بێت”.
باس لەوەشکراوە: “هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاماده‌كردنى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عێراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوون”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









